دادگای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی پەسەندکرد

ئەمڕۆ ١٩ ی ئاب دادگای فیدراڵی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە ١٢ ی ئایار سازکراو کێشەی زۆری لەسەر بوو، پەسەند کرد.

دادگای باڵای فیدراڵی ئاشکرای کرد ئەنجامەکان پەسەندکران، لەگەڵ ناوی تەواوی کاندیدە سەرکەوتووەکان.

دوای جیاکردنەوەی ئەلکترۆنی دەنگەکان، ئەنجامەکەی لە ناوچە سونە نشینەکان و کەرکوک و هەرێمی کوردستان لەلایەن چەند لایەنێکی دیارەوە پەسەند نەکرا، دادگای فیدراڵی بڕیاری جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی دەرکرد، بەڵام ئەو ئەنجوومەنە دادوەریەکی لە بری کۆمسیۆن دانران، تەنها جیاکردنەوەی دەستییان بۆ ئەو سندوقانە کرد کە تانەیان لەسەربوو، ئەمڕۆش لە دوا وێنستەگەدا دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی پەسەندکرد.



PM:01:56:19/08/2018