بەڤیدیۆ.. لەیەکەم رووداوی هاتوچۆ دوای کردنەوەی رێگای هەولێر و کەرکوک خێزانێک بوونە قوربانی

وتەب‌ێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە کردنەوەی رێگای نێوان هەولێر و کەرکوک یەکەم رووداوی هاتوچۆ روویداو خێزانێک بە سەختی بریندار بوون.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە،" كاتژمێر 52و8ی سەر لەبەیانی ئەمرۆ لەسەر رێگای سەرەكی هەولێر كەركوك لەنزیك مەفرەقی قوشتەپە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویوتا پیكا ئاب كە مێرد منداڵێك لێی دەخوڕی وە مۆڵەتی  شۆفێریشی نەبوو بەخێراییەكی زۆرەوە خۆی كێشا بە4 پیادە كەئەندامانی یەك خێزان بوون وەلەشەقامەكە دەپەرینەوە".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستۆتە روو ، ‌لەئەنجامی روداوەكە هەر 4 پیادە بەسەختی برینداربوو كە برینی یەكیان  سەختە.

ناوبراو دەشڵێت"  ئەوەی لەڤیدیۆی روداوەكە دەردەكەوێت تەنها یەك شت دەردەخات ئەویش بێ ئاگایی وسەرەرۆیی ئەو كەسەیە كە پیكابەكە لێدەخورێت.

فازڵ حاجی  جەختیشكردوەتەوە، چونكە بەهیچ شێوەیەك خێرایی كەم ناكاتەوە یان برێك ناكات لەگەڵ ئەوەی ئاست ومەودای بینین زۆرە لەشوێنەكە وە لەدوورەوە ئەوكەسانە دیاربوون كە دەپەرینەوە.




AM:10:00:20/08/2018