قایمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان لە کڕینی گۆشطی سەر شەقامەکان بپارێزن، چونکە ئەو ئاژەڵانەی کە لەسەر شەقامەکان سەردەبڕدرێن خواردنی گۆشته‌كه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات به‌رده‌وامن له ڕێگریكردن له سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و لاڕێكان به نایاسایی، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەکەیان دەستی گرتووە بەسەر زیاتر له حه‌فتا كیلۆگرام گۆشتی سور لەسەر شەقامی گشتی سلێمانی – تاسڵوجە، كهبهدهر له رێنمایه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌ربڕابوون.
باسی لەوەشکردووە،، به‌پێی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، پێویسته ئاژه‌ڵ به‌ر له‌سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین پشكنینی بۆ ئه‌نجام بدرێت تا دڵنیا بنه‌وه له سه‌لامه‌تی گۆشته‌كه بۆ خواردن و نه‌بونی زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
قایمقامیەکتی سلێمانی ئاشکراشیدەکات ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان و له‌ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌كان سه‌رده‌بڕدرێت پشكنینه‌كانی بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه، خواردنی گۆشته‌كه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات.