بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر، راگەیەندراوێکی لەبارەی کاتی سەردانیكردنی کەسوکاری بۆ بەشی گرتن و گواستنەوە، لەڕۆژانی جەژندا بڵاوكردەوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر، ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە،"ڕۆژی یەكەمی جەژنی قوربان، واتا سبەی 21ی ئابی 2018، كەسوكاری راگیراوان ناتوانن سەردانیان بكەن و رێگەپێدراو نییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە،"رۆژی دووەمی جەژن لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ بە تەنها بۆ ئافرەتان كراوەیە،
هەروەها دەڵێت، لە "ڕۆژی سێیەمی جەژنیش، لە 8ی بەیانییەوە تا 12ی نیوەڕۆ، تایبەتە بە پیاوان".
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشکراشێدەکات، "لە چوارەم رۆژی جەژندا، سەردانیكردنی راگیراوان دەوەستێت و دواتر بەپێی رێنماییەکانی پێشوو سەردانیكردن دەستپێدەكاتەوە".