کچە هەرزەکارەکەی مۆنیکا بیلۆتشی ئاکتەر و نمایشکاری جیهانی بەشێوەیەکی بەربڵاو بە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، کە جوانییەکی سەرنجڕاکێشی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی کچە شۆخەکەی مۆنیکا بیلۆتشی بڵاوکراوەتەوە، کە هاوشێوەی دایکی جوانیەکی سەرنجڕاکێشی هەیەو بوەتە جێی باسی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
مۆنیکا لە دایکبووی شاری " تیشیتا دی کاستیلۆ"ی ناوەڕاستی ئیتالیایەو لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا وێنەی خۆی لەچوارچێوەیەکی سنورداردا بڵاودەکاتەوەو دواتر وردە وردە ناوبانگێکی گەورە لە ساڵی ١٩٨٨ ەوە لەسەر ئاستی ئەورپا دروستدەکات.
لە ساڵی ١٩٩١ەوەو روودەکاتە دنیای نواندن و لەچەندان فلمی گەورە گەورەدا بەشداری دەکات. لەساڵی ٢٠٠١دا گۆڤارێکی بەناوبانگ وەک ٢١ هەمین ئافرەتی گەرم و جوانی ١٠٠ ئافرەتی جیهانی هەڵبژێردرا.
لە ساڵی ١٩٩٦ ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ فینسنت کاسل ژیانی هاوسەری پێکهێناو بوونە خاوەنی دوو کچ، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ دا لەیەک جیابوونەوە.
مۆنیکا بیلۆتشی بەیەکێک لە ناودراترین ئەکتەرو نمایشکاری جیهانی هەژمار دەکرێت.