کۆمپانیای نەرویجی دی ئێن ئۆی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و گاز ڕایگهیاند، بڕی زیاتر لە ٦٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی له حكومهتی ههرێمی كوردستان وەرگرتووە.
دی ئێن ئۆی لە راپۆرتێکی خۆیدا بڵاویکردەوە "وهرگرتنی بڕی ٦٩ ملیۆن دۆلار لهبهرامبهر هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی نەوتی تاوکێی هەرێمی کوردستانەوە له مانگی ئایاری ئهمساڵدا بووه بۆ بازارەکانی جیهان".
دی ئێن ئۆی نەرویجی ئاشکرای کردووە ئەو پارەی لە هەرێمی وەرگرتووە لەنێوان دی ئین ئۆ و كۆمپانیای گینێڵ ئینێرجی دابەشدەکرێت.
كۆمپانیاكه ئاشكرای كردووه له مانگی ئایاردا پێنج ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلاری وەک لهسهدا سێی لەسەدی داهاتی نەوتی ئەو کێڵگەیە وەرگرتووە.
دین ئێن ئۆ لە هەردوو کێڵگەی نەوتی تاوکێ و بێشكابیر پشکی لە سەدا ٧٥ی هەیە.