فەتح: پێشمەرگە ناگەڕێتەوە بۆ کەرکوک

بەرپرسێکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند" هێزەکانی پێشمەرگە ناگەڕێنەوە بۆ پارێزگای کەرکوک".

ئەحمەد کنانی بەرپرسی لە هاوپەیمانی فەتحی هادی عامری، رایگەیاند " هاپەیمانی فەتح لەگەڵ سەرکردە کوردەکان ڕیککەوتووە کە هەموو کێشەکان لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوری عێراق چارەسەر دەکرێت".

ئەو بەرپرسە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەنێو ئەو کێشانەدا مادەی ١٤٠ ە کە پێویستی یاسادانان رێککەوتنی نوێ هەیە لە نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمدا.

کەنانی ئەوە دەخاتە روو کە گرفتە هەڵپسێردراوەکان دەبێت لە ژێر خێمەی پەرلەماندا چارەسەر بکرێت و  یەکێتی خاکی عێراق بپارێزرێت.
ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە بەهەر هۆیەک بێت ناگەڕێنرێتەوە بۆ کەرکوک.

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە هەندێک بەرپرسی یەکێتی و پارتی گەڕانەوەی پێشمەرگە بەمەرج دادەنین بۆ هەر ڕێککەوتنێک بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ لایەنە شیعیەکان ئەنجام بدرێت.



PM:10:48:20/08/2018