چۆن دەزانی کچێک خۆشی دەوێیت



ڕەنگە کاتێکی زۆرت بەسەربردبێ بۆ زانینی  ئایا کچێک خۆشی دەوێت، بەڵام  زانینی زۆر ئاسانە دەتوانی تێبینی کۆمەڵە شتێک بکەیت لەو کەسەدا کە پێشووتر لێت نەدیوە هەندێک کاردانەوەی بەرامبەر هەن زۆر بەئاسانی پێت ئەڵێن کە ئەو کەسە خۆشی دەوێت.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان کاتێک کچێک دەکەوێتە خۆشەویستیەوە ڕەفتارو شێوازی قسەکردن و کاردانەوەی بەرامبەرت دەگۆڕێت.
 ئەم چەند نیشانەیە بەتەواوی پێت ئەڵێن کچێک خۆشی دەوێیت.

ـ سەیرکردنی چاوەکان: بەپێی دەروون ناسان دەتوانی زۆر شت فێربیت بەسەیرکردنی چاوەکانی بەرامبەر‌، پاش هەموو شتێ ئەڵێن چاو ئاوێنەی ڕۆحه ، بۆیە ئەگەر هاتوو کچێک بەڕاستەوخۆ سەیری چاوەکانی کردی ئەوە بزانە خۆشی دەوێیت.

ـ زمانی جەستە: نیشانەیەکی کە زمانی جەستەیە کە زۆر بەئاسانی ئافرەتان سەرنج ڕاکێش دەبن و زمانی جەستە بەکار دەهێێنن وەک نزیک کردنەوەی پێکان و دەست و زەردەخەنەکردن و نیشاندانی جوانی پرچیان، هەستکردن بەشەرم کردن.

ـ پێکەنین: لێکۆینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە کاتێک ئافرەتان قسەت لەگەڵ دەکەن و  پێدەکەنن نیشانەی ئەوەیە خۆشی دەوێیت.

ـ دەست لێدان: ڕێگەیەکی دیکە بۆ نیشاندانی خۆشەویستی لەلایەن کچانەوە دەستدانە لەدەست، شان ، باڵ .

ـ گفتوگۆکردن:  ئەگەر هاتوو لەگەڵ کچێک گفتوگۆت کرد ئەوا تێبینی بکە ئەگەر دڵخۆش بوو لەگەڵت و بەجوانی گوێی لێگرتنی نیشانەی ئەوەیە خۆشی دەوێیت، بەڵام گەر هاتوو خۆی خەریک کرد بەشتێکی کەوە وەک بەکارهێنانی مۆبایل ئەوە خۆشی ناوێیت.

ـ پێی خۆش نییە لەهیچ کچێکی کە نزیک ببیتەوە: هیچ کچێک حەزی بە پێشبڕکێ نیە  وە ئەگەر هەستی کرد کچێکی کە لێت نزیک دەبێتەوە ئەوا هەست بەنا ڕەحەتی دەکات.

ـ پرسیاری کەسایەتی: ئەگەر هاتوو کچێک پرسیاری شەخسی لێکردی نیشانەی ئەوەیە خۆشی دەوێیت چونکە هیچ کچێک ئامادە نییە کاتەکانی خۆی  بە فیڕۆ بدات لەزانینی کۆمەڵێک شتی تایبەتی کەسی بەرامبەر.

ـ ناردنی پەیام بۆت : ئەگەر کچێک کەووتە گفتوگۆ لەگەڵت بەناردنی نامە یاخود پەیوەندی پێوە کردی زوو زوو ئەوانیشانەی ئەوەیە بیر لەتۆ دەکاتەوە.

وە: هە" ف

سەرچاوە: Brain Dose



PM:10:51:20/08/2018