سکرتێری حیزبی شیوعی عێراق: محاڵە لەگەڵ عامری و مالکی رێکبکەوین

سەركردەیەكی هاوپەیمانی سائیرون و سکرتێری حیزبی شیوعی، رائید فەهیمی رایگەیاند"حاڵە هاوپیەمانییەكەی لەگەڵ فەتح و دەوڵەتی یاسا رێكبكەوێت".

رائید فەهمی سەركردە لە هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " هاوپەیمانییەكانی سائیرون و نەسڕ و حیكمە و وەتەنیە زۆر نزیكن لە پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی".

ناوبراو، وتیشی " دوای جەژنی قوربان ئەو هاوپەیمانییانە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی رادەگەیەنن".

رائید فەهمی ئاماژەی ئەوەشدا كە هاوپەیمانی نەسر و سائیرون تێڕوانینیان هاوبەشە بۆ زۆربەی بابەتەكان ، هاوكات بە دووریشیزانی كە سائیرون لەگەڵ دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالكی و فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری رێكبكەوێت.

ئەو لێدوانە لەکاتێکدایە کە هەریەک لە ئێران لە رێگای قاسمی سلێمانی و ، ئەمەریکا لە رێگای برێت مەکگۆرکەوە لە عێراقن و هەریەکەیان بە ئەجێندای جیاوازەوە لە عێراقن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.



AM:12:10:21/08/2018