" نابێت ئەمەریکا لە عێراقدا بمێنیتەوە "

وتەبێژی لقی سەربازی حزبولڵای عێراق رەخنە لە عەبادی دەگرێت و داوا دەکات هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق  بچنە دەرەوە.

 جەعفەر حوسێنی وتەبێژی لقی سەربازی حزبولڵای عێراق رەخنە لەوە دەگرێت کە عەبادی بێ پەرلەمان بڕیار لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکای کردووە لەعێراق و دەڵێت " عەبادی هەوڵی داوە تاكوو فشار بخاتە سەر هێزەكان بۆ مانەوەی سوپای ئەمریكا."

وتەبێژی حزبولڵای عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە " چەكدارەكانی حەشدی شەعبی دژی بوونی ئەمریكییەكانن لە عێراق لە باڵاترین ئاستی هێزدان، ئەو حزبانەی وا بەڵێنیان بە ئەمریكا بۆ مانەوە داوە چی دیكە لە پەرلەمان ئەو پێگەی ڕابردوویان نەماوە".

چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەمەریکا ئاشکرای کرد کە ‌لە پێناو جێگریبوونی دۆخی ئەمنی عێراق هێزەکانی لەو وڵاتە دەهێڵێتەوە.



PM:12:53:21/08/2018