فەرماندەیەکی پێشمەرگە مژدە بە خەڵکی کەرکوک دەدات

فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، کە موژدەیان بۆ خەلکی کەرکووک پێیە و دانوستانەکان بەردەوامن و بەرەو پێشەوە چوون.

نوری حەمە عەلی، کە رۆژی 13/8/2018 وەک فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگە دەست بەکار بوو، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە، دانوستاندنەکان لەبارەی رەوشی کەرکووک لەنێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن و بەرەو پێشەوە چوون.

نوری حەمە عەلی دەڵێت "موژدە بە خەڵکی کەرکووک و کوردستان دەدەین دوای جەژن بەرهەمی دانوستاندنەکان دەبینن".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە گۆڕانکاری لە رەوشی کەرکووک دەکرێت و دەڵێت "موژدەی خۆشمان پێیە".



PM:02:45:21/08/2018