ڕۆیتەرز: هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، ئاستی هەناردەی نەوت لەم مانگەدا لە هەرێمی کوردستان بۆ ٣٥٠ بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرزبووەتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز هەواڵێکی لەسەر زیادبوونی هەناردەی نەوتی عێراق بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە لە ١٩ ڕۆژی سەرەتای مانگی ئابدا کۆی هەناردەی ڕۆژانەی نەوت لە باشووری عێرق گەیشتووەتە ٣.٧ ملیۆن بەرمیل، ئەمەش بەراود بە مانگی تەموز، ١٦٠ هەزار بەرمیل زیادیکردووە.

ئاشکراشی کردووە، ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق لەم مانگەدا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل.

ڕۆیتەرز سەبارەت بە ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە لەم مانگەدا لە ٣٠٠ هەزارەوە گەیشتووەتە ٣٥٠ هەزار بەرمیل ڕۆژانە.



PM:10:11:21/08/2018