نەجمەدین کەریم کاندیدی پارتییە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک

پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیە پۆستی سەرۆک کۆمار بداتەوە بە یەکێتی بە مەرجێک پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ پارتی بێت و دیارترین پاڵێوراوی ئەو حزبەش بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی لە دواین کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتیدا، پارتی بە یەکێتی وتووە کە ئامادەن پۆستی سەرۆک کۆمار جارێکی دیکە بدەنەوە بە یەکێتی و لە بەرامبەردا ئەوان پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەردەگرن.

سپی زانیویەتی کە پارتی نەجمەدین کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارێزگاری پێشووی شارەکەی دیارکردووە وەک کاندیدی حزبەکەیان بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێتەوە.

نەجمەدین عومەر کەریم  لەساڵی ١٩٤٩ز لە گەڕەکی رەشیداوەی شاری کەرکووک لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و دواناوەندی لە کەرکووک تەواو کردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پزیشکی گشتیدا لە زانکۆی موسڵ لەساڵی ١٩٧١ز بەدەستھێناوە


AM:12:37:22/08/2018