درەنگانێکی شەوی چوار شەممە ٢١ی ئاب فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی ناوچەی برادۆستیان بۆردومان کرد.
بەپێی زانیاریەکانی سپی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەکانی خواکورک و گەلی رەش و گردە شوان و شەکێ و ماڵە مەلایان لە دەڤەری برادۆستیان کردۆتە ئامانج.
تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی ئەو بۆردومانە بۆ سەر هاوڵاتیان و گەریلاکانی پەکەکە نەزانراوە.
بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاکانی سەرسنور و ناوچەکانی قەندیل بۆتە کاری رۆژانەی ئەو وڵاتە.