هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شارەکە ئەندامێکی باڵای داعشیان دەستگیرکردووە کە دەستی لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی‌دا هەبووە.
فەرماندەیەکی پۆلیسی کەرکوک بە ناوی ریاز عابدی بە ماڵپەرێکی عێراقی ڕاگەیاندووە، ئەندامێکی باڵای داعشیان دەستگیرکردووە، کە بەشداری کردووە له چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی لە شاری کەرکوک.
وتیشی، ئەو چەکدارەی داعش ناوی ئه‌حمه‌د تیبیان-ە کە بە ئه‌حمه‌د حیسبه‌ش ناسراوە و لە ڕێگەی زانیاری خێڵ و عەشیرەتەکانی ناوچەکەوە توانیویانە ده‌ستگیری بکەن.
ئەو فەرماندەیە باسی لەوەشکردووە، کە ئەندامە ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی داعش بە ناسنامەیەکی ساختەوە له‌نێوان گونده‌كانی باشوری ڕۆژئاوای كه‌ركوكدا هاتوچۆی کردووە، کە بە وتەی خۆی شێوه‌ی خۆی گۆڕیوه، تاوەکو له ناوچه‌كه‌وە بەرەوە دەرەوەی عێراق بچێته‌ده‌ره‌وه، بەڵام هێزەکانیان توانیویانە دەستگیری بکەن