ڤیدیۆ...عەزیز وەیسی و دلبەر جزیری پێکەوە بەرهەمێک بڵاودەکەنەوە

هونەرمەندی ناوداری کورد عەزیز وەیسی لەگەڵ خنمە گۆرانیبێژ دڵبەر جزیری بەرهەمێکی دوێتیان بۆ جەژن بڵاوکردەوە.

"لێ لێ" ناوی بەرهەمە نوێیەکەی دلبەر و عەزیز وەیسییە کەلە ئاوازی فۆلکلۆرە و بەشێکی  گۆرانییەکە لە تاران و بەشێکیشی لە وڵاتی ئەڵمانیا کاری تۆمارکردنی بۆ کراوە.

دڵبەر جزیری لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان دەلێت، لە میانی لە کۆنسێرتێکدا هونەرمەند عەزیز وەیسی داوای کارێکی هاوبەشی لێکردم، منیش بە پێشنیارەکەی رازی بووم، هەر بۆیە ئەم کلیپەمان بەرهەمهێنا.



PM:04:12:22/08/2018