هونەرمەندێکی شۆخی ناوداری عەرەب گۆرانییەک بە زمانی کوردی بەرهەم دەهێنێت

دیانا کەرەزۆن خانمە هونەرمەندی ئوردونی، بەم زوانە کار بۆ بەهرەمهێنانی گۆرانییەکی نوێ دەکات، کەبە زمانی کوردی بەناوی "کوردستان خۆشە" بەرهەمی دەهێنێت.

هەڵکەوت زاهیر ئاوازدانەری کورد لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوکردوەتەوە، کە بەم زوانە دیانا کەرەزۆن کار بۆ ئەنجامدانی کوردستان خۆشە دەکات.

دیانا کەرەزۆن، ناسناوی سوپەرستاری عەرەبی پێبەخشراوە، خاوەنی چەند ئەلبوومێکی گۆرانییە، لە ماوەی رابردوودا گۆرانی بە شێوازی جیاواز بۆ نەتەوەی جیاوازی وڵاتانی عەرەب گوتووە، ئەمە یەکەم جارە گۆرانییەک بە کوردی تۆمار دەکات.


PM:04:56:22/08/2018