پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری لەناو باخێکدا راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی دەستگیردکرنی سێ تۆماتباری راگەیاند، کە  بەشێوەیەکی نایاسایی لەناو باخێکدا سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردوە،"دوای ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە ئاگاداركرایەوە لەوەی كە لەناو باخێكدا خەریكی هەڵكەندنی بیری نایاساین، دەستبەجێ‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە گەیشتنە شوێنی مەبەست و لەوێ‌ توانرا دەستبگیرێت بەسەر ئامێری بیرهەڵكەندنەكەدا و سێ‌ تۆمەتباریش دەستگیر بكرێن".

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو،" لە ئێستادا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 42ی پاراستن و چاكردنی ژینگە بەندن و لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە".



AM:09:34:23/08/2018