فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای توركیا دەستیکردەوە بە بۆردومان و تۆپبارانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری سیده‌كانی سەر بە هەرێمی کوردستان و تائێستاش به‌رده‌وامه.
لە بەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی ئاب-ەوە سوپای توركیا بەچڕی تۆپبارانی سنوری گونده‌كانی ناحیه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به‌قه‌زای سۆران ده‌كات و تاوه‌كو ئێستاش بۆردومانه‌كه به‌رده‌وامه.
بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا سوپای تورکیا تۆپبارانی هەریەک لە گوندەکانی ده‌راو، شوشنێ و گه‌لیه ڕه‌ش ده‌كات و هەروەکا بە فرۆکەش بۆردومانی خواكوڕك، كه‌وه‌رت و گه‌لیه ڕه‌ش ده‌كات.
ئەمە چەندین جارە سوپای تورکیا بە بیانووی بونی بنکەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە بۆردومان و تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات ئەمڕۆش بەهۆی بۆردومانەکانەوەچەندین ڕه‌زو باغ و پاوان و ژینگه‌ی ناوچه‌كه سوتاون.