ئاگرێکی گەورە لە نزیک بۆرییەکی نەوتیی کەرکوک کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئاب، ئاگرێکی گەورە لە نزیک بۆڕییە نەوتییەکانی (جەوەڵ بۆر) کەوتەوە کە دەکەوێتە سەر رێکەی کەرکوک - سلێمانی.

قەیس عەبدولرەزاق وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک بەمیدیاکانی راگەیان، "ئاگرەکە بەهۆی کەڵەکەبوونی پاشماوەی نەوت کەوتوەتەوە، کە لەلایەن بەشێک لە کۆمپانیاکانی نەوتەوە پاشەڕۆ و زیادەی ئەو نەوتەی کە دەپاڵێورێت لەو ناوچەیەدا فڕێدەدەن.

وتیشی، ئاگرەکە زیانی بە 
هیچ بۆڕییەکی نەوت نەگەیاندوە، بەڵکو خۆڕسکانە پاشماوەکان گڕیانگرتووە ئەمەش دوای ئەوەی ئەو پاشماوەی نەوتەکە لەگەڵ قامیشەڵانێکی زۆری ناوچەکە تێکەڵ بووە.

قەیس عەبدولرەزاق ئاماژەی بەوەشکرد. لە ئێستادا ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی کۆمپانیای نەوتی باکور کۆنترۆڵ کراوە و لێکۆڵینەوەکانیش دەستیان پێکردووە.

 وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک باسی لەوەشکردووە، کە لەدوای جەژن لەسەر روداوەکەو دوبارە نەبوونەوەی ئەو رووداوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتدا کۆدەبنەوە.




AM:11:11:23/08/2018