کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە قەلادزێ خۆی سوتاند و به هۆی سه‌ختی برینهكهیەوە شەوی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوەو کەسێکیش دەستگیرکرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشەممە 23ی ئاب، كچێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به نه‌وت خۆی سوتاندوە، پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌خۆشخانه ڕێژه‌كه‌ی 70% بووه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێكراوه بۆ سلێمانی.
ئەوەش هاتووە، کچەکە ناوی ( پ . ح . ئ )ەو له‌دایك بووی ساڵی 2002، پیشه‌ی خوێندكار بووەو دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ( ئیمام قاسم )ە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئه‌مشه‌و كاتژمێر 12:30 خولهك گیانی له‌ده‌ستدا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
لە بەشێک دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، به وته‌ی خۆی به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی سوتاندووه و پاش لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری خۆسوتاندنه‌كه‌ی به بڕیاری به‌ڕیز دادوه‌ر به مادده‌ی 408 كه‌سێك به هۆی ڕووداوه‌كه ده‌ستگیر كرا.