دوای پەیامەکەی ئەبوبەکر بەغدادی
ئەیمەن زەواهیری پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە

ئە‌یمه‌ن زه‌واهیری، سەرۆکی رێكخراوی قاعیده‌ په‌یامێكی ڤیدیۆیی نوێ بڵاوکردەوە ئەمەش پاش دوو ڕۆژ دێت لە تۆمارە دەنگییەکەی ئەبوبەکر بەغدادی.

دامه‌زراوه‌ی SITE Intelligence Group ئاشکرایکردووە: "زه‌واهیری ڤیدۆیه‌كی نوێی 5 خوله‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و داوا له‌ "موسڵمانان" ده‌كات بۆ جیهاد بچنە نێو ڕێکخراوەکەیانەوە.

بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی زەواهیری پاش دوو ڕۆژ دێت له‌ په‌یامه‌ ده‌نگییه‌كه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش كه‌ داوای خۆڕاگری و خۆڕێکخستنەوەی چەکدارەکانی ڕێکخراوەکەی کرد.



PM:03:07:24/08/2018