وێنە.. خانمە گۆرانیبێژێکی ناسراوی کورد واز لەکاری هونەری دەهێنێت

شیلان عوسمان خانمە هونەرمەندی ناسراوی شاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە بڕیاریداوە واز لە کاری هونەری بهێنێت.

هونەرمەند شیلان عوسمان لەسەر بڕیاری واز هێانی دەڵێت " دەمەوێ لێرەوە ڕایبگەیەنم کە لە کۆتایدا چاوەروانی دوو بەرهەمی نوێم بن و دوای بریاردانێکی قورس واز لە کاری ھونەری دێنم".

ئەو دەڵێت " بە داخەوە ببورن لێم چونکە ھاتومەتە ئەو قەناعەتەی کە ھونەر ھیچی پێ نەبەخشیم بگرە زۆر بار گرانی بوو بۆم / زۆر زۆر داوای لێ بوردن دەکەم لە ھەوادارەکانم سوپاستان دەکەم بۆ ئەوەی کە چەند سالێکە گوێگرم بون”.

ئەو خانمە کە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووە دەستی بەکاری هونەری کردووەو لە پەیامێکدا رایگەیاند"  ڕێزو خۆشەویستیم ھەیە بۆ یەکە بەیەکەتان ڕێزو خۆشەویستیم ھەیە بۆ ھەموو گوێگرەکانم زۆر سوپاستان دەکەم کە سالانێکە گوێگری کارەکانم بون سوپاسی یەکە بە یەکەی ئەو کەسانە دەکەم لە گوێگرەکانم کە زۆر ھانیان دام بۆ کاری ھونەری”.

شیلان عوسمان لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت”زۆر سوپاسی دایکی خۆشەویستم دەکەم کە سالانێک لەمەو بەر منی پێگەیاند منی کردە ئەم کەسە وە سوپاسی زۆری بێ پایانم ھەیە بۆ ھەموو ئەو موزیسیانانەی کە کاریان بۆ کردوم لەم چەند سالەی رابردودا وەسوپاسی ھەموو ئەو شاعیرانە دەکەم کە تێکستی جوانیان پێشکەش کردوم وە سەرباری ھەموو ئەوکارانە سوپاسی ھاوسەری خۆشەویستم دەکەم کە ھەمیشە ھاوکارم بوە بۆ کارەکانم دەست خۆشی لێ دەکەم”.



AM:11:31:26/08/2018