نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماری بێکاری لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
ئاماری حکومەتی هەرێم: ١٤%ی گەنجان بێکارن

نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماری بێکاری لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە

نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ڕێژەی بێکاری بەرزبووەتەوە لە هەرێمی کوردستان.

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە تویتەری فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە کە ڕێژەی بێکاری لە ناو ژنانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٦٩٪.

هەر بە گوێرەی ئاماری ئەو ڕێکخراوە، ٢٤٪ی پیاوانی هەرێمیش بێکارن.

مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی سەبارەت بە ڕێژەی بێکاری لە هەرێم بە سپی میدیای ڕایگەیاند کە ڕێژەکەی نزیکەی 14٪

و ٢٩٪ی ژنان بێکارن و ٩٪ی پیاوانی هەرێمیش بێکارن.

ڕوونیشی کردەوە کە ٢٤٪ی ئەوانەی بێکارن دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن و ٢٧٪ی ئەوانەی کە دەرچووی ئامادەیشن بێکارن.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت بە گوێرەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕێژەی بێكاری لەنێو گەنجانی عێراقدا زۆر بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە زیاتر لە (40%).

ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتیە ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە 85٪ی ژنانی عێراق بێکارن.



PM:03:08:26/08/2018