کەرکوک...دوو کوڕ باوکی خۆیان دەکوژن

لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک دوو کوڕ باوکی خۆیان کوشتووەو دوای رووداوەکەش هەردوو بکوژەکە دەستگیر کراون.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" روداوەکە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی ئاب، لە گەڕەکی ڕوناکی شاری کەرکوک روویداوە و دوای ئەنجامدانی تاوانەکەش ئەو دوو کوڕە تەرمی باوکیان لە گوندی چیمەن فڕێداوە. 

لە پاش رووداوەکە ئەو دوو کوڕە بەبیانوی هەواڵی دیارنەمانی باوکیان چونەتە بنکەی پۆلیسی ئازادی، بەڵام هەر زوو پۆلیسى کەرکوک تاوانەکەی ئاشکرای کردووە کە لەلایەن دوو کوڕەکەیەوە ئەنجامدراوە.

بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا هەردوو کوڕەکە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، هەروەها هۆکاری کوشتنی باوکیان بۆ خراپی مەمەڵەکردن لەگەڵیان گەڕاندووەتەوە.


PM:08:15:26/08/2018