خانمە هونەرمەندی ناسراوی ئەلبانی ئینسا بە بڵاوكردنەوەی کلیپێکی نوێ گڕی بەرداوەتە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان.
ئینسا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام و چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتوب، کلیپێکی نوێی بڵاوکردوەتەوە کە بەشێوەیەکی وروژێنەر دەرکەوتووەو بوەتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
ئینسا ساڵی 1995 لەدایك بووە و ساڵی 2012 دەستی بە كاری هونەری كردووە و لەماوەیەكی كەمدا بەهۆی جوانی و سەرنجڕاكێشییەوە هەواداراێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كردووە.
ئەو هونەرمەندە لە كوردستان خاوەنی جەماوەرێكی تایبەتە و ئەویش چەند جارێكی لە دەركەوتنەكانیدا باسی هەوادارە كوردەكانی كردووە و پەیامی تایبەتی بۆ ناردوون.