"فازڵ میرانی و مەلا بەختیار بۆ دانوستاندن لە بەغدا نین"

ئەو وەفدە سیاسییەی کە دوێنی گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە تەنها لە مەلا بەختیار و فازڵ میرانی پێکهاتوون و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسیش کۆنابنەوە.

میدیایەکی عێراقی بڵاویکردوەتەوە، کە ئەو وەفدە کوردییەی کە گەیشتووەتە بەغدا مەبەست لێی دانوستانکردن نییە، بەڵکو لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتن و دیدارانەدایە، کە سەرۆک کۆمار لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن ئەنجامی دەدات بۆ دیاریکردنی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان.

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز لە زاری سەرچاوەیەکەوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕوونی کردووەتەوە، کە مەلا بەختیار و فازڵ میرانی لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسی کۆنابنەوە و هیچ وەرەقەیەکی دانوستاندنیشیان پێ نییە.



ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە ئەمڕۆ چوار لایەنی سیاسی بۆ دانوستاندن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گەیشتە بەغدا.



AM:10:06:27/08/2018