وەفدێکی باڵای یەکێتی سەردانی گۆڕی نەوشیروان مستەفا دەکەن

کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەردانی گۆڕی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری کۆچکردووی گۆڕان دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە وەفدێکی مەکتەبی سیاسی کە لەگەڵیاندا بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی لەگەڵیدا دەبێت.

سپی زانیویەتی وەفدەکەی یەکێتی پێكهاتوون لە حاکم قادر و مەحمود سەنگاوی و ڕزگار عەلی و بافڵ تاڵەبانی.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە لە دوایی قوڵبوونەوەی گرفتەکانی نێوان یەکێتی و گۆڕان ئەمە یەکەمجارە کە وەفدێکی باڵای یەکێتی بچنە گردەکە، بەڵام دوای ئەوەی جەژن یەکێتی بە فەرمی داوای لێبوردنی لەگۆڕان کرد پێدەچێت پەیوەندییەکان بەرەو ئاسایی بونەوە بچن



PM:06:07:27/08/2018