ئەمەریکا چەکێکی زۆر دەنێرێت بۆ رۆژئاوای کوردستان

لە کاتێکدا پەیوەندیەکانی ئەمەریکا و تورکیا  روو لەخراپبوونەو، هاوکات ئەگەری لێدانی رژێمی سوریا نزیکە، ئەمەریکا پەیتا پەیتا چەک دەنێرێت بۆ رۆژئاوای کوردستان و لە ماوەی دوو هەفتەدا ١٢٠٠ بارهەڵگر گەیەندراوەتە دەست هێزەکانی سوریای دیموکرات.

رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " لە ماوەی دوو ھەفتەی ڕابردوودا ١٢٠٠ بارھەڵگر لە چەک و کەرەستەی سەربازی لە خاڵی سنوریی سیمالکاوە گواستراونەتەوە بۆ سوریا".

لە راپۆرتەکەدا ئاماژەش بۆ ئەوە کراوە، لە رێگای فڕۆکەوە رۆژانە ٣ فرۆکەی ئەمەریکی بارھەڵگر لە فرۆکەخانەی کۆبانێ لە رۆژئاوای " کوردستان " نیشتوونەتەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتەکەیدا ئاشکرای دەکات ئەو بارە سەربازییانە ڕۆژانە ڕەوانەی ناوچەکانی حەسەکە و رققە و دێرەلزور و کۆبانی دەکرێن.



PM:10:26:27/08/2018