جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە شاری هەولێر پڕۆژه‌ی خزمه‌تی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، پێداچوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری به چۆنیه‌تی خزمه‌تكردنی هاوڵاتییاندا ده‌كرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ئاب، قوباد تاڵه‌بانی، له‌میانی وتارێكدا له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی خزمه‌تدا رایگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ستپێكردنی چاكسازیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و باشتربوونی ئاڕاسته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هەولێر و به‌غدا و هه‌رێم و وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌شێك له كێشه داراییه‌كانی حكومه‌ت به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌ڕۆن و پرۆژه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه هه‌لی كار زیاد ده‌بێت.
وتیشی: به‌داخه‌وه كێشه سیاسی و ئابوریه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دارایی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بوه، بۆیە ده‌مانه‌وێت، هاووڵاتیانی ئێمه هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه حكومه‌ته‌كه‌یان خزمه‌تیان ده‌كات.
قوباد تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئامانجی پرۆژه‌ی خزمه‌ت باشتركردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانه كه ئێمه ئێستا له هه‌رێم 425 جۆر خزمه‌ت ده‌گه‌یه‌نینه هاووڵاتیان و له‌م پرۆژه‌یه‌دا هه‌موو خزمه‌ته‌كان كۆده‌كه‌ینه‌وه، ده‌مانه‌وێت له‌ڕێی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه هه‌نگاوه‌كانی گه‌یشتن به خزمه‌تگوزاریه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه و به‌هه‌مان شێوه‌ش تێچووی خزمه‌تگوزاریه‌كانیش كه‌م بكه‌ینه‌وه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌م هه‌نگاوه حكومه‌ت شه‌فافیه‌تی زیاتر بۆ هاوڵاتییان دابین ده‌كات و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری به چۆنیه‌تی خزمه‌تكردنی هاوڵاتییاندا ده‌كرێت.