ئەم چەند خۆراکە بکوژی بەکتریاو میکرۆبن لەلەشدا
هەموو ڕۆژیک لەشی مرۆڤ ووزەیەکی زۆر دەسووتێنێت لە کوشتن ولەناوبردنی ئەو بەکتریا، ومیکرۆب، و، ڤایرۆسانەی دەیانەێت زیان بەبەشەکانی لەش بگەیەنن. میکرۆب و ڤایرۆس بەئاسای لەهەواو ئەو خۆراکانەشدا هەن کە ڕۆژانە دەیان خۆین بۆیە ئەگەر هاتوو ئەم میکرۆب و ڤایرۆسانە زاڵ بوون بەسەر لەشدا دەبنە هۆی نەخۆشی و لاوازکردنی ئۆرگانەکانی جەستە، هەروەها دروست بوونی ئازار لە گەدە، پێست، تووشبوون بەنەخۆشیە پەتاییەکان. ئەگەر دەتەوێت دووربی لەم نەخۆشینانە ئەوا گرنگی بە خواردنی ئەم چەند خۆراکە بدە.
ـ زەردەچەوە: هەر لەکۆنەوە خەڵکی زەردەچەوەیان بەکار هێناوە وەک دەرمان لەمڕۆشدا زاناکان بۆیان دەرکەووتووە کە زەردەچەوە دژە بەکتریایە هەروەها یارمەتی بەهێز کردنی بەرگری لەش دەدات.
ـ ڕۆنی گوێز هندی: زانایان لەلێکۆڵینەوەیەکدا لەسەر ڕۆنی گۆێز هندی بۆیان دەر کەووتووە ئەم ڕۆنە دەوڵەمەندە بە ترایگلیسراید ئەویش لە كاپریلیك ئەسید، و لاوریک ئەسید پێک دێت، لێکۆڵینەوەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە ئەم دوو ترایگلیسرایدە ، دژە کەڕوو ، ڤایرۆس ، بەکتریا و ترشانن.
ـ هەنگوین: لەلێکۆڵینەوەکان کە لەسەر هەنگوین ئەنجامداراوە ئەوە ئاشکرا کراوە کە هەنگوین دژە میکرۆبە، هەروەها هۆکارە بۆکوشتنی هەموو ئەو،بەکتریاو میکرۆبانەی لەناو لەشدان.
ـ سیر: سیر بەخۆراکی بەسود دانرێت دژی هەموو جۆرە بەکتریاو میکرۆبێک هەروەها ڕێگری دەکات لە تووشبوون بەهەوکردن.
ـ لیمۆ: لیمۆ یەکێکە لەو خۆراکانانەی یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدات چونکە دەۆڵەمەندە بە ڤیتامین C ، دژە بەکتریاو کەڕووە.
ـ زەنجەفیل: زەنجەفیل چارەسەرە بۆ ئەوکەسانەی کەتوو شبوون بەهەوکردنی گەروو. لێکۆڵینەوەیەکدا دەریان خستووە زەنجەفیل ڕێگری دەکات لەتووشبوون بەنەخۆشیە پەتاییەکان.
سەرچاوە: health zone
وە : هە ف
PM:01:18:28/08/2018