بەرپرسێکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە دوای
کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی لەگەڵ گۆڕان و هاوپەیمانی دەڵێت " بێگومان ڕێکەوتنی
«یەکێتی و گۆڕان و ھاوپەیمانی» ھەنگاوێکی باشە، بەڵام باشتر لەوە، یەکگرتنەوەیە
لەسەر بنەمای نوێ و لەچوارچێوەی بلۆکێکی سیاسی ھاوچەرخ".
سلێمان عەبدوڵا یونس سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی خەندانی
زمانحاڵی فەرمی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری نوسیویەتی "بێگومان
ڕێکەوتنی «یەکێتی و گۆڕان و ھاوپەیمانی» ھەنگاوێکی باشە، بەڵام باشتر لەوە،
یەکگرتنەوەیە لەسەر بنەمای نوێ و لەچوارچێوەی بلۆکێکی سیاسی ھاوچەرخ. بلۆکێک،
گەورەتر لە حزبێکی تەقلیدی و جیاوازتر لەھاوپەیمانی و ڕێکەوتنە باوەکان، ھاوشێوەی
سەرەتاکانی دروستکرنی یەکێتی بەڵام بەڤێرژنێکی نوێ".
دەشڵێت " لەم دۆخەدا باشترین بژاردە، بۆ یەکێتی و گۆڕان و
ھاوپەیمانی، یەکگرتنەوەیە، چونکە «یەکگرتن» وەک «ڕێکەوتن» ھەموو کەس توانای
«تێکدان»ی نیە. لەڕاستیدا یەکگرتنەوەی ئەو سێ ئاڕاستەیە لەفۆڕمێکی نوێدا، باشترین
چارەسەرە. چونکە پایەکانی ئەو یەگرتنەوەیە، لەڕووی واقعیەوە بەھێزن و لەپشتیانەوە
«ئەرز و ئەمن و جوگرافیا و ھێز و قوربانی ھاوبەش» ھەیە؛ کەلەڕووی کردەییەوە،
زەمانەتن بۆ کاری ھاوبەش و دروستکردنی ئایندە وەک ئەوەی لەمێژوودا تێکۆشەرە
دێرینەکان پێکەوە بنیاتیاننا".
دەقی نوسینەکەی سلێمان عەبوڵا یونس
گرنگتر لەڕێکەوتن
بێگومان ڕێکەوتنی
«یەکێتی و گۆڕان و ھاوپەیمانی» ھەنگاوێکی باشە، بەڵام باشتر لەوە، یەکگرتنەوەیە
لەسەر بنەمای نوێ و لەچوارچێوەی بلۆکێکی سیاسی ھاوچەرخ. بلۆکێک، گەورەتر لە حزبێکی
تەقلیدی و جیاوازتر لەھاوپەیمانی و ڕێکەوتنە باوەکان، ھاوشێوەی سەرەتاکانی
دروستکرنی یەکێتی بەڵام بەڤێرژنێکی نوێ.
کاتێک باڵی مەکتەبی
سیاسی لە پارتی جیابونەوە و پارتی شۆڕشگێڕی کوردستانیان دروستکرد، چونکە
یەکگرتنەوەی ڕاستەقینە لەسەر واقعی دوای جیابونەوە ڕووی نەدا، بۆیە وێڕای ئەوەی
دواتر ڕێکەوتن کرا و ئاشتبونەوەش ھاتە کایەوە، بەڵام کەلێنەکە
بەیەکجاری ھەرگیز پڕنەبۆوە.
یەکێتی و گۆڕان، بەحزوری ھەردوو ڕەوانشاد « مامجەلال و کاک
نەوشیروان» بەردی بناغەی ڕێکەوتنی دەباشانیان دانا، بەڵام ئەو ڕێکەوتنە نەک نەبوو
بەچارەسەر، بەڵکو بوو بەزادەی جیابونەوەی تر لەناو یەکێتی و گۆڕانیشی لەشاڕێگای
خۆی نابەڵەد کرد. یەکێتیش؛ لەونێوەندەدا، نەک قەڵەمڕەوەکەی پێ کۆنەکرایەوە، بەڵکو
«نەوەی نوێ»ش ھاتە ناو میرات و درزی دابەشکاریەکانەوە.
لەم دۆخەدا باشترین بژاردە، بۆ یەکێتی و گۆڕان و
ھاوپەیمانی، یەکگرتنەوەیە، چونکە «یەکگرتن» وەک «ڕێکەوتن» ھەموو کەس توانای
«تێکدان»ی نیە. لەڕاستیدا یەکگرتنەوەی ئەو سێ ئاڕاستەیە لەفۆڕمێکی نوێدا، باشترین
چارەسەرە. چونکە پایەکانی ئەو یەگرتنەوەیە، لەڕووی واقعیەوە بەھێزن و لەپشتیانەوە
«ئەرز و ئەمن و جوگرافیا و ھێز و قوربانی ھاوبەش» ھەیە؛ کەلەڕووی کردەییەوە،
زەمانەتن بۆ کاری ھاوبەش و دروستکردنی ئایندە وەک ئەوەی لەمێژوودا تێکۆشەرە
دێرینەکان پێکەوە بنیاتیاننا.
سلێمان عەبدوڵا یونس
.