"هاوپەیمانی بۆ دیموکراتی و دادوەری بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات"
بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادوەری لەگەڵ کاندیدەکانی لیستەکەیدا کۆدەبێتەوەو، پێیان رادەگەیەنێت بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادەوەری بە سپی راگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ لە سلێمانی بەرهەم ساڵح لەگەڵ کاندیدەکانی لیستەکەی لە سلێمانی کۆدەبێتەوەو لەو کۆبوونەوەیەدا پێیان رادەگەیەنێت کە بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن کە بڕیارە رۆژی ٣٠ ی ئەیلول سازبکرێت.
ئەم بڕیارەی بەرهەم ساڵح نارەزایەتی و نیگەرانی لەنێو هەندێک کاندیدەکانی لیستەکەیدا دروستدەکات.
بیانوووی بایکۆتکردنی هەڵبژاردن، وەک بەرهەم ساڵح لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بۆ کردووە گەڕاندۆتەوە بۆ نەبوونی لیستێکی تۆماری دەنگدەرانی خاوێن و مەترسی ئەنجامدانی کاری ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکەدا.
بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوو بەرهەم ساڵح لەگەل کاندیدەکانی لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر کۆبێتەوە.
شەوی ٢٧ ی ئاب بەرهەم ساڵح پێشوازی لە وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد.
PM:08:52:28/08/2018