تورکیا ڤیزا بۆ عێراقیەکان هەڵدەگرێت

حکومەتی تورکیا  بەڵێنی داوە ڤیزای وڵاتەکەی بۆ عێراقییەکان هەڵگرێت و چیتر هەموو هاوڵاتییەک بە هاوڵاتیانی هەرێمیشەوە دەتوانن بێ ڤیزا سەفەری تورکیا بکەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە لابردنی ڤیزای تورکی لە بەرواری ١ی ئەیلولەوە دەستپێدەکات، هەروەها بەرامبەر چوونە ژورە بۆ تورکیا، ئەو وڵاتە بڕی ٣٠ دۆلار لە هەر هاوڵاتیەک وەردەگرێت.

 لەئێستادا ڤیزەی توركیا بۆ هاووڵاتیانی عێراق بە 105 دۆلاری ئەمریكییەو بۆ (VIP)ش بە 195 دۆلارە.



PM:11:45:28/08/2018