دادگای تورکیا هێشتنەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاشی لەزیندان درێژکردەوە

ئەمڕۆ ٢٨ ی ئاب دادگای تورکیا بڕیاری درێکردنەوەی مانەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی پێشووی هەدەپەی لە زیندان هێتشەوە.

 رۆژی سێ شەممە دانیشتنی دادگایکردنی"سەڵاحەدین دەمیرتاش"ھاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"لە گرتوخانەی"سنجان"لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، دوای خوێندنەوەی دۆسیەکەی لەلایەن دادگاوە داوا لە دەمیرتاش کرا وتەی خۆی پێشکەش بکات، بەڵام دەمیرتاش داوایکرد خۆی سەردانی ھۆڵی دادگا بکات و بە بەشداری پارێزەرەکانی بەرگری لەخۆی بکات، بەڵام دادگا رێگەی نەدا و بەوھۆیەوە داوای دواخستنی دادگاییەکەی کرد.

دادگای تورکیا بڕیاریدا ماوەی زیندانیکردنی دەمیرتاش درێژبکاتەوە، ھەروەھا دانیشتنەکەش بۆ ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ دواخست، ئەوەش لە کاتێکدا "سەڵاحەدین دەمیرتاش"ھاوسەرۆکی پێشوی"ھەدەپە" نزیکەی ٢ ساڵە لە گرتوخانەی "ئێدیرنە"زیندانیکراوە.



PM:11:59:28/08/2018