هەولێر... کوڕێک بە هاوکاری باوکی دایکی خۆی دەکوژێت

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، گەنجێک بە هاوکاری باوکی دایکی خۆی بە گولـلە دەکوژێت و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە  29ی ئاب گەنجێک هاوکاری باوکی بە چەکی کڵاشینکۆف دایکی خۆیی کوشتووە و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، "گەنجەکە ناوی (ا.م)ەو دایکیشی ناوی (سەمیرە عسامەدین)ەو تەمەنی ٦٦ ساڵە،هۆکاری رووداوەکەش کیشەی کۆمەڵایەتی بووە".

 پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە شکردووە، " لە ئیستادا ئێستا باوک و کوڕەکە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە".



PM:02:48:29/08/2018