باشترین چارەسەری سرووشتی بۆبن بڕ کردنی کرمی دەرزیلەی
لەهەندێک حاڵەتدا کرمی دەرزیلەی هیچ نیشانەیەکی نیە نازانی چۆن هەستی پێبکەیت، بەڵام هەندێک جار ئەم کرمەکە دادەبەزێتە ناو کۆمەوە دەبێتە هۆی خوران ، ئازار، ڕووشانی پێستی دەورووبەری کۆم ، وە زۆرجار ئەم کرمە لەگەڵ پیسایدا دێتە دەرەوە. پێش ئەوەی هەر چارەسەرەکی سرووشتی بەکار بهێنیت پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت.
ـ بەباشی شتنی دەستەکانت دوای ئەوەی لە تەوالێت دێیتە دەرەوە ، هەروەها پێش نان خواردن .
ـ قرتاندنی نینۆکەکانت و پاکڕاگرتنی بن نینۆکەکان.
ـ دوورکەووتنەوە لە خواردنی نینۆک و قرتاندنی بەدەم .
ـ خۆشۆرین لەبەیانیاندا: بۆنەهێشتنی هێلکەی کرمی دەرزیلەی پێویستە لەبەیانیاندا خۆت بەباشی بشۆری چونکە کرمی دزیلەی لەشەوودا هێلکە دادەنێن.
ـ ڕۆژانە گۆڕینی جلی ژێرەوە.
ـ بەکار هێنانی ئاوی گەرم بۆ شتنی جلی ژێرەوە لەکاتی بەکارهێنانی جلشۆردا.
لێرەدا باس لەچەند چارەسەرێکی سرووشتی دەکەین کە هەر لەماڵەوە دەتوانی بنبڕی کریمی دەرزیلەی پێبکەی.
ـ بەکارهێنانی ڕۆنی گوێز هندی: ڕۆنی گوێز هندی دژه بەکتریاو دژە ڤایرۆسە، بۆیە یارمەتی نەهێشتنی هەوکردنی ئەو جێگایانە دەدات کە بەهۆی کرمی دەرزیلەییەوەیە، هەروەها دژی مشەخۆرەو یارمەتی بەهێز بوونی بەرگری لەش دەدات.
تەنها دەتوانی ڕۆژانە کەوچکێک ڕۆنی گوێزهندی بخۆیت لەبەیانیاندا ، پاش دوو کاتژمێر دەتوانی کەوچکێکی چا ڕۆنی گەرچەک لەگەڵ پەرداخێک شیری گەرمدا بخۆیتەوە.
ـ ناوکی کولەکە: دەتوانی ناوکی کولەکە بەکار بهێنیت بۆ بنبڕکردنی کرمی دەرزیڵەی چونکە دژەی مشەخۆرەکانە.
بەکارهێنان: دووکەوچک ناوکی کولەکە بە پاکراوی بخۆ، دوای دوانزە کاتژمێر پەرداخێک ئاوی گەرم یاخود شیری گەرم بخۆ، ڕۆژانە یەکجار ئەم کارە ئەنجام بدە بۆ ماوەی هەفتەیەک.، یاخود دەتوانی هەندێک ناوکی کولەکە لەگەڵ هەنگوین تێکەڵ بکەیت لەبەیانیاندا بەسکی بەتاڵ بیخۆی بۆ ماوی هەفتەیەک.
سەرچاوە: health & wellness
وە: هە:ف
PM:09:08:29/08/2018