ئابوری تورکیا بەرەو پووکانەوەی تەواو دەڕوات

بانکی جی جی مۆرگانی تورکیا ١٧٩ ملیار دۆلار قەرزارەو دەبێت لە ماوەیەکی کەمدا بیداتەوە.

بانكی جی بی مۆرگان قەرزە دەرەكیەكانی توركیاو ئەو زیادە بانكیانەی كە تا 12 مانگی داهاتوو دەخرێتە سەری بە 179 ملیار دۆلار خەمڵاندووە كە دەكاتە چارەكی داهاتی بەرهەمی ناوخۆی ئەو وڵاتە.

ئەو بانکە ئاشکرای دەکات ئابووری توركیا بەرەو پووكانەوەیەكی قورس دەڕوات.

بانکەکە  ئەوە دەخاتە روو "نزیكەی 146 ملیار دۆلاری ئەو قەرزانە قەرزی كەرتی تایبەتین بە تایبەتیش بانكەكان.، جی بی مۆرگان لە ڕاپۆرتەكەیدا ڕوونیشیكردۆتەوە كە حكومەتی توركیا پێویستی بە دانەوەی 4 ملیارو 300 ملیۆن دۆلاری قەرزەكە، یان درێژكردنەوەی ماوەكەی هەیەو دانەوەی پاشماوەی تری قەرزەكان دەكەوێتە ئەستۆی دامەزراوەكانی سەر بە كەرتی گشتی.  

بەپێی ڕاپۆرتەكە ئەو قەرزانەو دابەزینی لیرەی توركی لەمساڵدا بە ڕێژەی لە سەدا 40 بەهاكەی بوونەتە گرفت و كێشەكانی ئەو وڵاتە. 



AM:09:50:31/08/2018