فڕۆکەخانەی کەرکوک دەکرێتەوە

لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی پارێزگای کەرکوک کە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی عێراق ئەنجامیدا هاتووە کە بەمزوانە فڕۆکەخانەی کەرکوک دەکرێتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی نووسینگەی پارێزگاری كەركوك، (كاز فنجان) وەزیری گواستنەوەی عێراق جەختی لەوەكردۆتەوە، كە لەپێشینەی كارەكانیان كردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوكە، لەگەڵ جەختكردنەوە لەوەی ئایندە بۆ كەركوكە، چونكە ئەم شارە گرنگە لەڕوی ئابوری، كشتوكاڵ و توانای مرۆیی و وەكو عێراقێكی بچووككراوە.

لەبارەی گەشتە ئاسمانییەكان دوای كردنەوەی فڕۆكەخانەكە، (هەرچەندە كاتەكەی دیارینەكراوە)، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن وتویەتی، هەر وڵاتێك كە پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ عێراق هەبێت،‌ هێڵی ئاسمانیش لەگەڵ كەركوك دەكاتەوە.

پێشیوایە ئەو پڕۆژەیە (500) بۆ سێ هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت بۆ هاوڵاتیانی كەركوك، ئەوەش‌ لەكاتێكدایە لەمانگی تەمموزی ئەمساڵ، (راكان سەعید) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جەختیكردەوە كە (18/7) ساتی نیشتنەوەی یەكەم فڕۆكەیە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك، بەڵام ئەوە رووینەدا.



PM:12:57:31/08/2018