سبەینێ شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی دێنە
سلێمانی و سەردانی هەریەک لە بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
دەکەن.
عارف تەیفور، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە خەندانی وتووە،
ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر ئامادەکردنی پرۆژەیەکی هاوبەش بۆ چوونە
بەغدا، بۆئەوەی کورد بە یەکڕیزی و پرۆژەی هاوبەشەوە بچێتە بەغدا.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا پارتی
سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد و بڕیاریشە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەشدا
کۆببێتەوە.