بەڕێوەبەری نوسینی ڕۆژنامەی وشە، وەڵامی قسەکانی ئومێد خۆشناو دەداتەوە و دەڵێت "هه‌ولێر هه‌شت هه‌زار
ساڵه شاره و له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوه".
باز
ئەحمەد بەڕێوەبەری نوسینی ڕۆژنامەی وشە، لە نوسینێکیدا کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک
بڵاویکردووەتەوە بە بێ ناو هێنانی ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەنوسێت له
دوێنێوه پۆستی زۆرم دێته به‌رچاو، هه‌ولێر پێش 31ی ئاب گوندی گه‌وره بوو و دوای
ئه‌و ڕووداوه بووه به شار، گه‌مژه‌ی كاڵفام، هه‌ولێر هه‌شت هه‌زار ساڵه شاره
و له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوه.
ئەو ڕۆژنامەنوسەی شاری هەولێر نوسیویەتی "له شه‌ڕی ناوخۆ كه‌سێكی كۆچكردوو شه‌كرێكی شكاند له باوه‌ڕی
قوڵی به ناوچه‌گه‌ری، خه‌ریكه تۆ به كرده‌یی ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌كه‌یته شتێكی
باو، دوای بێ مێشكی لات و پوت، ئه‌گه‌ر هیچ له‌بارا نه‌بووی هه‌ر قسه مه‌كه باشتره، 31 ی ئاب كاردانه‌وه‌ی
كارێك بوو و پرۆسه‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازی و ململانێی ناوچه‌یی و ده‌وڵه‌ته‌كان
بوو، بۆ به كابۆلكردنی كوردستان، ئه‌وه به‌ڵگه و فیلم له یوتیوب و تۆڕی ئینته‌رنێت
به ده‌رزه‌ن هه‌ن بڕۆ سێرچێك بكه و له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ شه‌كرێك
بشكێنی، ئه‌و قسه بێ مانایه چییه ده‌یكه‌ی، هه‌ولێر پێش ئه‌وه گوند و دوای ئه‌وه
بووه به شار."
دەشڵێت دوای لافی ئاوه‌دانی هه‌ولێر لێده‌ده‌ی، كه ئه‌وه
ئه‌ركی هه‌ر لایه‌نێكه كه حوكمی هه‌ر شار و هه‌رێم و وڵاتێك بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌ركی
حوكمداری ئاوه‌دانكردنه‌وه نییه..ئه‌وه شتێكی تره، هه‌ولێری مه سه‌ری له كه‌شكه‌ڵانی
مێژوو به‌رزتره و به چه‌ند منداڵێك كه بۆنی شیر له ده‌میان دێ، ناوی ناشرین
نابێ. بۆیه هه‌ی بچووك تۆزێك بیر بكه‌وه به‌ر له‌وه‌ی به‌ڕه بخه‌یته مزگه‌وت، جێی
داخه هه‌ندێ گێژۆكه‌ییش كه خه‌ڵكی هه‌ولێریشن كه‌وتوونه‌ته ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌وه..واچاكه
به‌خۆیان دا بچنه‌وه و هێنده سوكایه‌تی به كۆنترین شار له مێژووی مرۆڤایه‌تی
نه‌كه‌ن."
ئەم نوسینەی
ئەو ڕۆژنامەنوسە دوای ئەوە هات کە ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی نوسیبووی
"ئه‌گه‌ر ٣١ ئاب نه‌با ئێستا جڕو
جامشته‌کانی وه‌ک حسن پلایس و اغای مه‌ته‌ڕی و ڕاکان سعید حاکم بوون. ئه‌گه‌ر ٣١ ئاب نه‌با ئێستا هه‌ولێر هه‌ر گونده
گه‌وره‌که‌ی جاران ده‌بوو،نه‌ک شار شه‌کری ئێستا.".