مەلا بەختیار لە کەرکوک هەڵای نایەوە.. بووە بە شەڕ

لە یادی "شەهید ئازاد هەورامیدا" پاسەوانەکانی مەلا بەختیار لەگەڵ بەشێک لە هاوڵاتیاندا دەبێت بە شەڕیان و بەهۆی دوورودرێژی وتارەکەی مەلا بەختیاریشەوە بەشێک لە هاوڵاتیان یادەکە جێدەهێڵن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ساڵیادەدا، بە سپی میدیا ڕاگەیاند مەلا بەختیار زیاتر لە ٤٩ دەقە قسەیکرد و بە هۆی درێژی قسەکانیشەوە بەشێک لە هاوڵاتیان کۆڕەکەیان جێهێشتووە.

سەرچاوەکە وتیشی دواتر لە کاتی پێشکەشکردنی گۆرانییەوە لە لایەن هونەرمەندان سالار و عەتاوە شەرلە نێوان پاسەوانەکانی مەلا بەختیار و ئاسایش و بەشێک لە هاوڵاتیان دروست بووە.

لە کاتی پێشکەشکردنی وتاری بنەماڵەشدا کەسێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئازاد هەورامی هیوای خواستووە کە یادەکە نەکرایەتەوە.

ئەم یادە ئەمڕۆ لە سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک ئەنجامدرا و پێشتریش مەلا بەختیار وتبووی کە ئەمە یەکەمجارە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەگەڕێتەوە ئەو شارە.



PM:07:02:31/08/2018