سەردانی شاندی پارتی بۆ لای هاوپەیمانی دواخرا

سەردانی شاندی پارتی بۆ لای هاوپەیمانی دواخراوەو بڕیارە  نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح لە هەولێر کۆبوونەوەکەیان ئەنجامبدەن.

عەتا شخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیبە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە، ، بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی سەردانی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بکەن لە سلێمانی، بەڵام سەردانەکە دواخراوە.

وتیشی،"کۆبوونەوە بۆ ماوەیەکی کاتی دواخراوەو  لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ هاوپەیمانی و زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێم کۆدەبنەوە".

لایخۆشییەوە حەسەن بارام، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی هاوپەیمانی رایگەیاندووە، لە ئێستادا بەرهەم ساڵح لە شاری هەولێرە رەنگە سبەینێ یەکشەممە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.




PM:12:31:01/09/2018