لە هەولێر ئاگر لە کۆگایەکى پێداویستى کارەبایى کەوتەوە و بێ هیچ زیانێکى گیانى لە لایەن بەرگرى شارستانى هەولێرەوە کۆنترۆڵکرا.
پاشنیوەرۆى ئەمڕۆ لەسەر شەقامى ٦٠ مەترى لە هەولێر ئاگر لە کۆگایەکى پێداویستى کارەبایى کەوتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان ڕووداوەکە بەهۆى تەزووى کارەباوە بووە و بەشێکى زۆرى پێداویستییەکانى ناو کۆکاگە سوتاون و هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.
هاوکات بەهۆى ئەوەى لە پشتەوەى ئەو کۆگایە ماڵ هەیە ترس هەبووە ئاگرەکە تەشەنە بکات، بەڵام تیمەکانى بەرگرى شارستانى هەولێر کۆنتڕۆڵى ئاگرەکەیان کرد.