لە شەقامی رووناکی
هەولێر تەقە لە ئۆتۆمبێلێک دەکرێت و دواتر دەردەکەوێت پیاوێکە زاواکەی خۆی کوشتووە
پۆلیسی هەولێریش لە راگەیێندراوێکدا
لەبارەی وردەکاریی رووداوەکە دەڵێت، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێك زاواکەی خۆی
کوشتووە و لەسەر رووداوەکەش کەسێک دەستگیرکراوە.
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە
"ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە چوارڕیانی
کشتوکاڵ، دەرکەوت بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان زاوا و خەزورێك لێیان
بووەتە شەڕ. لە ئەنجامدا خەزوورەکە زاواکەی کوشتووە، هەروەها کەسێکیش زامداربووە
کە لەو کاتە لەگەڵ کوژراوەکە بووە".
ڕوونیشکراوەتەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ
رووداوەکە کراوەتەوە و کەسێکیش دەستگیرکراوە، تاوەکو ئێستاش لێکۆڵینەوە
بەردەوامە.