بەرهەم ساڵح و کۆسرەت ڕەسوڵ داوایەک لە محەمەدی حاجی مەحمود دەکەن

بەرهەم ساڵح و کۆسرەت ڕەسوڵ لە گوڵەخانە لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری سۆسیالست دیموکراتی کوردستان کۆبوونەتەوە و داوایان لێکردووە کە لای ئێرانییەکان و بارزانی کاربکات بۆ ئەوەی بەرهەم ساڵح ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق.

سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی بە سپی میدیای ڕاگەیاند ڕۆژی هەینی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی چونەتە لای محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری سۆسیالست دیموکراتی کوردستان داوایان کردووە کە ئێرانییەکان و مەسعود بارزانی ڕازیبکات تا بەرهەم ساڵح ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق و ناوبراویش بەڵێنی پێداون کاریان بۆ بکات.

محەمەدی حاجی مەحمود پێشی وتوون کە ئێرانییەکان هیچ گرفتێکیان لەوەدا نییە کە بەرهەم ساڵ ببێتە سەرۆکی عێراق.

دوا بەدوای دانیشتنەکەشیان لە گوڵەخانە کە ماڵی محەمەدی حاجی مەحمودی لێیە چونەتە هەورامان و لە باخی بەرزان هەورامی بەرپرسی دارایی هاوپەیمانی کۆبوونەتەوە و چەند بەرپرسێکی یەکێتی و بەرهەم ساڵح و محەمەدی حاجی مەحمود ئامادەبوون.




PM:02:30:02/09/2018