بە فەرمی حکومەتی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی یەكی موحەرەم و یادی عاشوراوە دوو رۆژ پشووی راگەیاند.

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگه‌یاندوە"به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكراوه‌، پشووه‌كانی ساڵ دیاریكراوه‌، سه‌ری ساڵی كۆچییش ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی له‌هه‌رێمی‌ كوردستان".

ڕاشیگەیاندووە"ئه‌مساڵیش یه‌كی موحه‌ڕه‌م كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی‌ 11ی 9ی‌ 2018 له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومیه‌كانی هه‌رێم ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی".
وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم وتوشیەتی "ڕۆژی 10ی موحه‌ره‌میش كه‌ به‌ڕۆژی عاشورا ناسراوه‌و ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی‌ 20ی9ی‌ 2018، به‌هه‌مانشێوه‌ له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومیه‌كانی هه‌رێم ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی".



PM:02:31:02/09/2018