بزانن هۆکارەکانی لەدەست دانی بیستن و نیشانەکانی چین



لەدەستدانی بیستن زۆربەی جارلەتەمەنی پیریدا ڕوودەدەدات بەجۆرێک هەر بەتەنها لە ئەمریکا ٪۲٥ خەڵکی تووشی لەدەستدانی بیستن بوون کە لەنێوان تەمەنی ٥٥-٦٥ ساڵیدان. بەڵام چەند هۆکارێکی دیکە هەن وا لەخەڵکی دەکەن لەتەمەنێکی زووتردا تووشی لەدەست دانی بیستن بن وەک، دەنگی بەرز، دەردانی لەڕادە بەدەری ماددەی مۆمی گوێ.

نیشانەکانی لەدەستدانی بیستن:

ـ  قورسی تێگەشتن بەتایبەت ئەگەر کەسەکە لەودواوتەوەبێت یاخود لە قەرە باڵخیدا بێت.

ـ  هەبوونی کێشەی بیستن لەو پیتانەی دەنگەکانیان وەک یەکە.

ـ  زۆر داواکردن لەکەسی بەرامبەر بۆ دووبارەکردنەوەی قسەکانی بەدەنگی  بەرز یاخود ڕوونتر.

ـ  زۆر زیادکردنی دەنگی تەلەفزوێن و ڕادێۆ.

ـ پاشەکشەکردن لە گفتوگۆدا.


ـ هۆکارەکانی لەدەستدانی بیستن:

 ـ  هەندێک جار لەدەست دانی بیستن دەگەڕێتەو بۆ خراپ بوون و زیان گەشتن بە گوێی ناوەوە کە بەهۆی هەوکردنەوە مادەی مۆمی گوێوەیە  ئەم ماددەیە زۆر کەڵەکە دەبێت لەدەوری گوێی ناوەوە دەبێتە هۆی تەقاندنی پەردەی گوێ .

ـ دەنگی بەرز: دەنگی زۆر بەرز هۆکارە بۆ لەناوبردنی گوێی ناوەو لەدەستدانی بیستن.

تەمەن:  گوێی ناوەوە بەپێی زیاد بوونی تەمەن  دەڕزێت بەمەش توانای بیستن کەم دەکات.

ـ بۆماوەی:  هەندێک جار لەدەستدانی بیستن بەهۆی بۆماوەییەوەیە زۆرکەسیش هەن کە کاتێک لەدایک دەبن توانای بیستنیان نیە.

ـ کارکردن لەوجێگایانەی دەنگە دەنگی زۆر تیایە هۆکارن بۆ لەدەستدانی بیستن.

ـ  تەقەکردن: هەندێک جار بەکار هێنانی یاری ئاگرین و هەندێک چەک ڕاستەوخۆ دبنە هۆی لەدەستدانی بیستن.

ـ هەندێک جۆری دەرمان:  دەرمانەکانی وەک antibiotic gentamicin  دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە گوێی ناوەو یاخود بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆری aspirin .

ـ هەندێک جۆری نەخۆشی: ئەو نەخۆشینانەی کە پلەی گەرمی لەش زۆر بەرز دەکەنەوە وەک نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک مۆخی بڕبڕاگە ، دەبنە هۆی لەدەستدانی بیستن.

 سەرچاوە Mayo clinic

 وە: هە- ف



PM:03:23:02/09/2018