"سبەینێ گۆڕان بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ناکات"

بڕیارە سبەینێ دووشەممە ٣ی ئەیلول یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بزوتنەوەی گۆڕانیش بەهۆی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەی ١٢ی ئایار بایکۆتی دانیشتنەکەی کردووەو بڕیاریداوە بەشداری نەکات.

سیروان رەشید، رۆژنامەنووسی نزیک لە بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی نووسیویەتی،"لە پەیوەندیەکم دا لەگەڵ د.شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆران، بەلێدوانی فەرمی رۆژنامەوانی پێی راگەیاندم کە سبەینێ کاندیدە دەرچووە ئازاو دڵسۆزەکانی گۆڕان لەسەر بڕیاری بزوتنەوەکەیان بەشدار نابن لە سوێند خواردنی پەرلەمانتارە دەرچوەکانی عێراق".

ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت د.شۆڕش حاجی ئەوەشی وتووە، کەهۆکاری سەرەکی باوەرنەبونی ئێمەیە بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەو بوونی ئەو تەزویرە گەورەیەیە، کە ئێمە وەک گۆڕان هەموو شەقامی عێراقی و پرۆسەی سیاسیمان لێخستە جموجۆڵ و دوبارە ئێمە "تانەمان داوە لە ئەنجامەکانی کۆتایی کە بڕیاربوو کۆی سندوقەکان ئەژمار بکرێنەوە نەک تەنها هەندێک سندوق".

شۆڕش حاجی ئاماژەشی بەوە کردوە هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە ئێمە ئاگاداری ئەو ئیتیفاقە ژێر بەژێرە نین کە سبەینێ کراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و دوو جێگری سەرۆکی پەرلەمان و گۆڕان ناچێتە ناو هاوکێشەیەکەوە بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستانی تێدا نارون بێت".


PM:11:26:02/09/2018