شەبنەم بارانی بۆ سپی: بیرم لەوە نەكردووەتەوە ببمە شاجوانی جیهان

شەبنام بارانی ناسراو بە شاجوانی ئینستاگرام  ئاماژە بەوەدەکات، زۆر گرنگی بە وەرزش و هونەر دەدات، لەبەرنامەشی دایە وەک مامۆستای بواری سەما دەربکەوێت، ئارەزوشدەکات وەک ئەکتەرێک رۆل ببینێت لە فیلمە سینەماییەکان.

شەبنم بارانی تەمەن ٢٣ ساڵ کە بەشاجوانی ئینستەگرام ناسراوە، لەشاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان هاتۆتە دونیا، تەمەنی ٥ ساڵان دەبێت کاتێک لەگەل بنەماڵەکەیان لە وڵاتی نۆروێژ نیشتەجێ دەبن، لەو کاتەوە تا ئێستا  لەنۆروێژ ژیان بەسەر دەبات ، ئەو ئێستا خوێندکاری دەرونناسییە لە زانکۆی ئۆسلۆ.

شەبنەم بارانی هەر كاتێك وێنەیەك لە ئینستاگرام دادەنێ‌، زۆری پێناچێ‌ لە ماڵپەڕە كوردییەكان بڵاودەبێتەوە، بەو هۆیەوە بووەتە ئەستێرەیەكی میدیا.

لە دیمانەیەکی تایبەتسا لەگەڵ "سپی"، شەبنم بارانی لەگەل دەربرینی خۆشحالی خۆی بەوەی ناسناوی شاجوانی لەلایەن خەڵک و میدیای کوردی پێدراوە ، باسیش لەو ساتە دەکات کە بۆیەکەمجار وێنەکانی خۆی لەماڵپەرو رۆژنامە کوردییە بینی و لەو بارەیەوە دەلێت ، لەسەرەتا پێمناخۆش بوو، چونکە حەزم نەدەکرد دەربکەوم دەمویست ئازادانە بتوانم لەپێگە تایبەتییەکەم وێنەکانم بڵاو بکەمەوە، بەڵام ئەمرۆ زۆر خۆشحاڵم کە بەو شێوەیە دەرکەوتم چونکە بووە هۆی ئەیەوەی کە ببینرێم و بناسرێم بەو هۆیەوە بەکەسانی زۆر باش ئاشنا بم .

ئەو شاجوانە کوردە دەشڵێت، لەسەرەتاکانی کە وێنەکانم لە سۆسیالمیدیا بڵاودەکردەوە و زۆر ئەکتیڤ بووم کوردم زۆر نەدەناسی، فۆلۆوەرەکانم زۆربەی لە وڵاتی دی بوون ، دواتر کە بینیم وردە وردە زۆربەی ئەوانەی ئادیان دەکردم کورد بوون ئیدی دەستمکرد بە کوردی قسە کردن ، بەو رێگەش کوردەکان رۆژ بەرۆژ زیاتر بوو ن ، ئێستاش کە لەناو کورد ناسراوم پێمخۆشە هەر ئاوا هەنگاو بنێم، دەشلێت ڕەنگە لەداهاتوو هەنگاوی زیاتر بنێم بەڵام لەبەرنامەم دانییە کە بۆ بۆ شاجوانی جیهان خۆم هەڵبژێرم.

حەزی لەکێشە و خەڵکی درۆزن نییە، ناشیەوێت قسەی خەڵک کاریگەری لەسەری هەبێت

شەبنم سەبارەت بەکەسایەتی خۆی دەلێت، شەبنم بارانی حەزی لەشەرو کێشە و خەڵکی درۆزن نییە ، دور دەکەوێتەوە لە کێشە، بەڵام بەهۆی بەغیلی کەسانی دی ، هەندێکجار کێشە دێن بۆلام، تا ئێستا ئەوەی منی ناسیبێت رێگەی بەخۆی نەداوە درۆ لەبارەی منەوە بڵاو بکاتەوە ، هەروەک ئەوەی بەو دواییانە کەسانێک کەمن ناناسن لەبەر فۆلۆو لایکی زۆر تر دەیانەوێت بمهبێننە خوارەوە، بەڵام من بەو شتانە هەر بەرز دەبمەوە ، وە نایەڵم قسەی خەڵک کاریگەری لەسەرم هەبێت .

هەرگیز بەخۆی نەوتووە جوانم و لە تەمەنی چوەاردە سالیشەوە دەرکەوتووە

لەدرێژەی گفتوگۆکەمان لەگەل بارانی تەمەنی ڕاستەقینەی خۆی بەدەرخستنی ناسنامەویەک ئاشکرا کردو وتی ، وەک دەبینن ناسنامەی خوێندکاریمە لە زانکۆ تەمەنەکەم نوسراوە ٢٥ی١٠ی ١٩٩٤ واتا ٢٣ ساڵ ، هۆکاری ئەوەی خەڵکانێک دەلێن تەمەنی زۆرە چونکە من زۆر لەمێژە لە سۆسیالمێدیادا هەم، ئەوەیان بیرچۆتەوە کەمن بۆیەکەمجار دەستم بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانم کرد لە سۆسیالمێدیا تەمەنم ١٤ ساڵان بوو ، من لە تەمەنی ١٤ ساڵیەوە دەرکەوتم، تەمەن نابی شتێکی وا گرنگ بێت کە خەڵک درۆی لەسەر بکات، من هەرگیز بەخۆم نەوتووە جوانم، لەگەل ئەوەی هەموو کەسێک خۆی لا جوانە، ئەوە خەڵکە ئەو نازناوەی بەمن داوە هەر ئەو خەڵکەش زۆرجار شتی ناشرین دەنوسن، لەگەل ئەوەشدا ئەوانەی کۆمێنتی جوان و ئیشق و موحیبەتی خۆیان دەردەبرن زیاترن و ئەو قسانەیان پاککردۆتەوە.

ئەوەشی نەشاردەوە کە زۆر داوای پەیوەندی خۆشەویستی و هاوسەرگیری لێدەکرێت، لەنێویاندا کەسایەتییە ناسراوەکانی کوردستان و بگرە جیهانیش، دەلێت هونەرمەندی ناوداری جیهانیش هەن بەڵام ناوەکەی نالێم چونکە کوردەکان زۆر حەز بەدەنگی دەکەن .

داوای لێدەکەن لە کلیپێکدا رۆڵ ببینێت

ئەگەرچی لەچەند کارێکی ریکلامیش دەرکەوتووە، بەڵام باسیش لەوە دەکرێت کە ئارەزوی بەکاری رییکلام ناکات، لەوبارەیەوە دەلێت ڕاستە چونکە نامەوێت هەموو کارێک بۆخاتری پارە قبوڵ بکەم، ئەگەر تەواو بە دڵم نەبێت بەشداری ناکەن، ئەوەش ئاشکرا دەکات کە زۆرێک لەهونەرمەندان پەیوەندی پێدەکەن بۆ بەشداربوونی لەکلیپ لەناویاندا هونەرمە ندی باشیش هەبوو ن ئەو دەلێت پێمخۆش نەبووە بەشدار بم چونکە دەمەوێت تەنیا یەکجار دەربکەوم لە کلیپێکی باش و لەگەڵ هونەرمەندێکی باش کە خۆم قبوڵم بێت .

دەیەوێت لە فیلمێکدا رۆڵ ببینێت

ئەو، زۆر حه‌ز له‌ کاری هونه‌ری ده‌کات، به‌ڵام بیری لە گۆرانی وتن نەکردۆتەوە ، چونکە خۆی بە دەنگ خۆش نازانێت و ناشیەوێت تەنیا روخساری هەبێت لە گۆرانی وتندا ، بەڵام بەوپێیەی هەر لەمنداڵییەوە چووەتە کلاسی " تات " بۆیە ئارەزو دەکات لە فیلمێکدا رۆڵ ببینێت، هەروەک پێشی خۆشە لەرێگەی فیلمێکی دێکۆمێنتاریشدا دەنگی ئەو کەسانەبگەیەنێت کە دەنگیان ناگات ناشیەوێت لە فیلمێک رۆڵ ببینێت کە نزیکبوونەوە ی تێدا بێت .

جگه‌ له‌ هه‌ڵپه‌ڕکیی کوردی، ئاره‌زوی له‌سه‌مای رۆژهەڵاتیی و ئەمریکای لاتین دەکات.

شەبنەم بارانی زۆر حەزی لە سەمایە و رۆژانە یەك كاژێر سەما دەكات، هەفتانەش چوار رۆژ دەچێتە كلاسی سەما. شەبنەم ئێستا لەگەڵ گروپێكی سەما كار دەكات و بەشداریی چەند كەرنەڤاڵێكی لە نەرویج و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا كردووە. شەبنەم دەڵێت "شارەزاییەكی باشم لە سەمای وەك كیزومبا، سالسا، سەمای عەرەبیدا هەیە. هەموو جۆرەكانی هەڵپەڕكێی كوردیش دەزانم ". 

دەشلێت گرنگی سەما لەوەدایە کە بتوانی لەهەموو شوینێک سەما بکەی تێکەڵ بە ئیحساسی مۆسیقاکە بیت لەکاتی سەماکردن .
.
لەتەمەنی ٦ ساڵییەوە مەلە دەکات

پاشان لەبارەی وەرزش دواو وتی گرنگییەکی زۆر بەوەرزش دەدەم رۆژانە یەک کاتژمێر سەما دەکەم و هەفتانەش ٤ رۆژ دەچمەکلاسی سەما کەئەوەش جۆرێکە لەوەرزش،هاوکات باوکم مەلەوانێکی باشە لەتەمەنی ٦ ساڵییەوە فێرە مەلەی کردومە بەلام کاتم نییە زۆر مەلە بکەم، هەرچەندە مەلە زۆر گرنگە بۆجوانکردنی شان و بازوو. 

شەبنم مەرجەکانیشی بۆ هاوسەرگیری ئاشکرا کرد و وتی، تەنیا ئەوەندە دەلێم کور نەبێت پیاو بێت، بەواتایەکی تر لەروی ئەقلەوە پێگەیشتووبێت.

سپی: زانا گەڵاڵی 



PM:04:22:03/09/2018